الأكثر مشاهدة

ساردکەرەوەی شێرەکان.. تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی سامسۆنگ کە تایبەت بۆ دانیشتوانی عێراق دیزاین کراوە!

لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی زۆر ، زۆرێک ناتوانن واز لە سەرچاوەی فێنککردنەوەکان بهێنن ، وەک ئێمە بە زۆری ئامێری ساردکەرەوە بەکاردەهێنین کە ساردی پێویستمان بۆ دابین دەکات بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەم کەشە گەرمەدا خۆمان بگونجێنین. وە کاتێک زیاتر دەچینە ناو هاوینەوە، پلەکانی گەرما ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت تا ئەوەی دەرچوونمان لە ماڵ یان ڕۆیشتن بۆ شوێنی کارەکانمان لەژێر تیشکی خۆر دا دەبێتە شتێک کە دەبێت زۆر بیری لێ بکەینەوە.

لەکاتێکدا ئێمە لەنیمچە دوورگەی عەرەبین بەتایبەتی لەوڵاتی عێراق کە لەپلەی گەرمای زۆر بەرز دایە وە زەحمەتە بەگەی بگریت، بەتایبەتی لە وەرزی هاوین، پێویستە لەهەموو ماڵ و شوێنی کاردا ئامێرێکی فێنککەرەوەی مۆدێرن هەبێت تەنانەت لەکاتی بوونیشت لەناو ئۆتۆمبێلەکەتدا، بۆ بەدووربوون لەماندووبوون و نیشانەکانی کە بەهۆی بەرزی پلەی گەرمای لەشەوە دروست دەبێت. بۆیە کۆمپانیای سامسۆنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جەخت دەکاتەوە لە دابینکردنی ئامێرێکی ساردکەرەوەی نوێ کە تایبەت بە دەوڵەتی عێراق دیزاین کراوە! با پێکەوە زیاتر ساردکەرەوەی شێرەکان بناسین ، بە تەکنەلۆژیای نوێ و پەرەپێدراو تایبەت بۆ ئەو شوێن و ناوچانەی کە پلەی گەرمی زۆر بەرزیان هەیە ، هەروەها شانازی پیشەسازی کۆریە کە پێشکەشی خەڵکی عێراق دەکرێت .

سامسۆنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەمیشە لەڕیزی پێشەوەی کۆمپانیا جیهانییەکاندا بووە کە لە عێراق دا کاردەکەن ، کە گرینگیپێدانێکی بێوێنە پێشکەشی کڕیارەکانی دەکات ، کە لەزۆر بۆنەدا سامسۆنگ ڕایگەیاندووە کە ڕازیبوونی کڕیار لە پێش هەموو شتێکەوەیە، کەتێیدا بەردەوامە لە دابینکردنی باشترین بەرهەم و نوێترین تەکنەلۆژیا بۆ بەکارهێنەرانی، ئەمە جگە لەبایەخدانی زۆری بەبازاڕی عێراق. هەربۆیە کە چیرۆکی ساردکەرەوەی شێرەکان لە سامسۆنگەوە دەستی پێکرد.

ساردکەرەوەی شێرەکان بە دیاریکراوی بۆ بەرگەگرتنی پلەی گەرمی بەرز دروستکراوە. و دەوڵەمەندە بە تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو ، کە وا دەکات ئەم ئامێرە مەزنە بە ئاسانی ڕووبەڕووی گەرمای بەرزی هاوین بێتەوە، چونکە بەردەوام بە کارامەیی تەنانەت لە پلەی گەرمای بەرزیشدا کار دەکات، ئەمەش بەهۆی قەبارەی یەکەی دەرەکییەوە کە 33٪ لە مۆدێلەکانی تر گەورەترە.

ئەم ساردکەرەوە نایابە دەتوانێت تەواوی ژوورەکە بە شێوەیەکی کارا و خێرا سارد بکات ، لە دۆخی ساردکەرەوەی خێرا پانکەکەی بە خێراییەکی تەواو کار دەکات پێش ئەوەی هێواش ببێتەوە، بەم شێوەیە ژوورەکە خێراتر لە ئاسایی سارد دەکاتەوە بە بەراورد بە دۆخەکانی تری. هەروەها لە کەمترین کاتدا ژوورەکە دەگاتە پلەی گەرمی خوازراو ، ئەمەش بارێکی نموونەییە بۆ گەیشتن بە ئاسودەیی لە گەرمای کەشوهەوای دەرەوە . سەرەڕای ئەوەش پێویست ناکات بە هیچ شێوەیەک خەمی دابەشکردنی ساردی لە ژوورەکەدا هەبێت ، دەتوانیت چێژ لە دانیشتنەکەت وەربگریت لە هەر شوێنێک کە دەتەوێت ، بەهۆی دابەشکردنی ساردی بە یەکسانی لە هەموو سووچەکانی ژوورەکە بە تەکنیکی “خودکاری جووڵانی هەوایی بە هەردوو ئاڕاستەدا”، کە پاڵ بە هەوای ساردەوە دەدات بە هەموو ئاراستەیەک دا، بۆ دڵنیابوون لە مسۆگەرکردنی دۆخی ئەوپەڕی ئاسوودەیی.

زیاتر لەوە، ئێستا دەتوانیت چێژ لە شەوێکی هێمن و خەوێکی قووڵ وەرگریت لەگەڵ ساردکەرەوەی شێرەکان! دۆخی خەوتن بە شێوەیەکی خودکاری کۆنترۆڵی پلەی گەرمیەکە دەکات و ڕێکیان دەخات بۆ دابینکردنی دۆخی گونجاو بۆ هەموو قۆناغێکی خەوتنەکەت. بەمەش کاتی خەوتنت بەنرخ دەبێت و هەست بە نوێبوونەوەی تەواو دەکەیت هەر کە لە خەو هەستایتەوە. ئەم دۆخە بە دیاریکراوی وزەی کەمتر بەکاردێنێت لە دۆخی ساردکردنەوەی ئاسایی. و بە فلتەری کارایی بەرزی HD، هەوایەکی پاکترت بۆ دابین دەکات، کە ئەم فلتەرە دەست بەسەر خۆڵ و تەپوتۆزی هەستیاریدا دەگرێت کە هەوادا هەیە. ئەم فلتەرە دەکرێت بشۆردرێت، دەتوانرێت بە ئاو بە خێرای بشۆردرێت و دووبارە بەکاربهێنرێتەوە.

کۆمپرێسەری ساردکەرەوەی شێرەکان گەرەنتییەکی 5 ساڵی هەیە! چڕکەرەوەی +DuraFin بە مادەی دژە ژەنگ دروستکراوە بۆ پاراستنی لە ژەنگ هەڵهێنان ، تا یارمەتی بدات بۆ بەردەوام مانەوەی بە کارایی تەواوی گۆڕەوەی گەرمی. لە تاقیکردنەوەیەکدا بە بەکارهێنانی سپڕای خوێی (SST) بۆ ماوەی 480 کاتژمێر بەرگرییەکی بەرچاوی سەلماندووە دژی ژەنگ.

گرنگترین تایبەتمەندی ئەم ساردکەرەوە گەورەیە ئەوەیە ئەمپێری کەمتر بەکاردەهێنێت! پارەی زیاتر لەگەڵ ساردکەرەوەی شێرەکان هەڵبگرەوە و پلانی ئابوونەی مۆلیدەکەت بۆ کەمتر ڕێک بکەرەوە. هەموو مۆدێلەکانی ساردکەرەوەی شێرەکان بۆ کەمتر لە 9 ئەمپێر بەردەستن، بۆ دڵنیابوون لە بەکارهێنانی کەمتری کارەبا.

ساردکەرەوەی شێرەکان لە سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکسەوە بە سێ مۆدێل بەردەستە ، توانای 2 تۆن بە 8.7 ئەمپێر و کارایی کارەبای A ، توانای 1.5 تۆن بە 7.7 ئەمپێر و کارایی کارەبای C ، توانای 1 تۆن توانا بە 5.2 ئەمپێر و کارایی کارەبای C.

ساردکەرەوەکانی شێرەکانی “سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست” لە هەموو خاڵەکانی فرۆشتنی کۆمپانیاکە لە عێراق بەردەستە ، لەوانە پێشانگا جۆراوجۆرەکان و پێشانگای بریکارە فەرمییەکان و دابەشکارانی ڕێگەپێدراوی کۆمپانیا .

ئێستا، هیچ گومانێکت ماوە لە توانای ساردکەرەوەی شێرەکان کە دەتوانێت ڕووبەڕووی گەرمای بەرزی هاوین بێتەوە؟ کات نییە بۆ بیرکردنەوە ، ئارامی و ئاسوودەییت بناغەی هەموو شتێکە ، و ساردکەرەوەی شێرەکان بە فێنکی بۆت فەراهەم دەکات کە خەیاڵی ناکەیت !

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *