الأكثر مشاهدة

“سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس” بەردەوامە لە پێشکەشکردنی چارەسەر و بەرهەمی داهێنەرانە بۆ ئاسانکاری ژیان و باشترکردنی تەندروستی

ژینگەی ژیانی ماڵ هەمیشە یەکەمین ژینگە بووە بۆ مندااڵان و پەناگەی گەرمە بۆ گەورەکان . لەبەر ڕۆشنایی ئەو گۆڕانکارییانەی ئەمڕۆ لە جیهاندا ڕوویداوە کە ئەم ناوچەیە بەشێکە تیایدا، ژینگەی ماڵ بۆتە زیاتر لە ژینگەیەک کە ئەندامانی هەمان خێزان تێیدا کۆبنەوە ، بەڵکو بووەتە شوێنێک کە ئەندامانی خێزان کاتە جۆراوجۆرەکانیان لە نێو ستایلێکی ژیاندا تیایدا بەسەر ببەن بە زۆرێک لەو خواستانەی کە لەم دواییانەدا زۆربوون لەسەری ، کە گرنگترینیان ئاسودەیی سەردەمیانە و پاراستنی تەندروستییە ، هەروەها بەگونجان لەگەڵ ژینگە و ئابووریدا .
ئەم شێوازی ژیانی ماڵەوە دەتوانێت بۆ هەموو کەسێک بەبێ جیاوازی بەردەستبێت لەگەڵ کۆمەڵێک لە بەرهەمی بەکاربردن کە بنەڕەتیە بۆ هەر ماڵێک، کە دەبێت یاسای ” بژاردەی دەستنیشانکردن” لە کاتی کڕینیدا جێبەجێ بکرێت .

خۆشبەختانە “سامسۆنگ ئەلیکترۆنیكس” هەوڵەکانی چڕکردۆتەوە لە توێژینەوە و داهێنانەکان تا کۆمەڵەیەک لە ئامێری ناوماڵ پێشکەش بکات کە بەکارهێنانیان ئاسانە و بە دیزاینە ئەندازیارییەکەی دەتوانێت زیاتر لە کارە ئاساییەکان بکات، و هەروەها بۆ دابینکردنی ئەزموونێکی ژیانی سەلامەت بە بەهای تەندروستی و ژینگەیی و ئابوورییەوە، بەهایەک کە چیتر بێنرخ نییە، بەڵکو ئەمڕۆ لە هەموو کاتەکانی پێشتر زیاتر پێویستە، ئەویش بە سوود وەرگرتن لە ڕابردووە دەوڵەمەندەکەی كۆمپانیای سامسۆنگ کە پڕە لە ئەزموونی پێشکەوتوو لە گەشەپێدانی ئەم ئامێرانە بە درێژایی ساڵەکان لەگەڵ تەکنەلۆژیای زیرەک و بلیمەتی دیزاین کە پێکهاتەیەک لە جوانی و کرداریی پێشکەش دەکات .

ڕەنگە بەرچاوترین شت کە “سامسۆنگ ئەلیکترۆنیكس” دەستەبەری کردووە ئەو ئامێرانە بێت کە مامەڵە لەگەڵ خۆراکدا دەکەن، وەک ساردکەرەوەی دەرگای فەرەنسی بە مۆدێلە نوێیەکانی RF4000TM بە دیزاینی 4 دەرگا و RF5000A بە دیزاینی 3 دەرگا و بە توانای گشتی 25 پێ، کە بە سیستمی دوو فێنککەرەوەی Twin Cooling system کە خەڵاتی داهێنانی وەرگرتووە بەردەست کراوە خواردنەکان بە باشترین شێوە بە تازەیی دەهێڵێتەوە تەنانەت هەستیارترین جۆریشیان، وخۆراکەکە دەپارێزێت لە گۆڕینی تامەکەی بە رێگریکردن لە تێکەڵبوونی بۆنەکان، ئەویش بە توانای بۆ سوڕاندنەوەی هەواکە بە سەربەخۆیی لە ناویدا ، بەم شێوەیە هەواکە بە وشکی لە بەفرگرەکە دا و بە شێداری لە ساردکەرەوەکە دا دەهێڵێتەوە.

ساردکەرەوەی دەرگای فەرەنسی مۆدێلە نوێکانی بە دیزاینێکی مۆدێرن و گونجاو و تەواو جوان و نموونەیی دەوڵەمەندە، و دیزاینی ساردکەرەوەکە تێکەڵەیەکە لە جوانی و نوێگەریی بۆ گونجاندنی لەگەڵ شێوەی چێشتخانەکە و ئامێرە هۆشمەندەکانی تری تیایدا، هەروەها ئەم دیزاینە تایبەتمەندە بە دەرگا تەخت و دەسکەکانی لە ژوورەوەن کە کۆسپ ناخاتە بەردەم جموجوڵ لە چێشتخانەکەدا. هەروەها لە بەشێکی دەرگاکەیدا بەشی بەستنی تێدایە بە ئامانجی هێشتنەوەی بۆشایی زیاتر لە ناو بەفرگرەکە دا، جگە دروستکردن و هەڵگرتنی سەهۆڵی زیاتر. لەگەڵیدا ساردکەرەوەکە ئامێری ئاو)بەراد)ی تێدایە دوور لە ماددەی **BPA ، کە بە شێوەیەکی نەرم و گونجاو لە دەرگای ساردکەرەوەکەدا هەیە ، بۆ ئەوەی چێژ لە ئاوی سارد و سازگار و فلتەرکراو وەربگریت بەبێ ئەوەی کە دەرگای ساردکەرەوەکە بکەیتەوە.

لەگەڵ تایبەتمەندیەکانی Power Cool و Power Freeze ، ساردکەرەوە نوێیەکە ساردکردنەوە و بەستنێکی خێرا لەسەر خواست پێشکەش دەکات، تەنها بە دوگمەیەک، تایبەتمەندی Power Cool کاردەکات بۆ دەردانی هەوایەکی زۆر سارد بۆ ناو ساردکەرەوەکە بۆ ساردکردنەوەی خواردن و خواردنەوەکان زۆر بە خێرایی ، و تایبەتمەندی Power Freeze بە خێرایی هەوای سارد لەناو بەفرگرەکە بڵاو دەکاتەوە بۆ بەستنی خواردنەکان یان زیادکردنی بەستنی خواردنە بەستووەکان پێشکەش دەکات.

هەروەها بەهۆی دیزاینە نایابەکەیەوە، ساردکەرەوەی دەرگای فەرەنسی چینێکی بەرگری لە جێی پەنجە هەیە، کە ناهێڵێت ڕووەکەی بە جێی پەنجە نیشانە بکرێت و بە هۆکاری دیکە پەڵە بگرێت بۆ پاکڕاگرتنی ساردکەرەوەکە تا بتوانێت. ساردکەرەوەی دەرگای فەرەنسی بە مۆدێلە نوێکانیەوە بە ڕەنگی ستیلیی و ڕەش هەیە .

لە کاتێکدا “سامسۆنگ ئەلیکترۆنیكس”هەروەها گرنگی ئامێری ناوماڵی دیجیتاڵی لەبیرنەچووە کە یارمەتی گۆڕینی ژیان دەدات بۆ باشترو گونجاندنی لەگەڵ ژیانی هاوچەرخدا، ، سامسۆنگ قاپشۆری DW60M5070FS ی بە 7 بەرنامەی شوشتن و3 سێتی پڕژاندنی ئاو لە ناوەوە پێشکەش کردووە بە قەبارەی 14 قاپ و بە شاشەی LED گەورە و فراوان و ئاسان بۆ خوێندنەوە، کە لە ڕێگەی ئەوەوە دەتوانیت بە خێرایی پشکنین بۆ دۆخی شووشتنەکە و ڕێکخستنەکان و کاتی ماوە بکەیت گەر لە دوورەوەش بیت. لەگەڵ ڕەفەیەکی سێهەمی نەرم، ڕووبەری تەرخانکراوی سەرەوە گەورەترە، و ئاسانکردنی گونجاندنی بەرزی لە ناوەوە دا ڕێ بە بەرزکردنەوەی یان نزمکردنەوەی ڕەفەی سەرەوە دەدات بە 5 سم ، کە دەبێتە هۆی ئەوەی کە قەبارەی جۆراوجۆر و شێوەی جۆراوجۆری قاپەکان جێی ببیتەوە. ئەوە هەموو شتێک نیە بەڵام گرنگترینی ئاسانکردنی پاشەکەوتی کات و ووزەیە بەهۆی بوونی بەرنامەی “نیوە بار” بۆ کارکردن بە باری کەمتر، و چێژ وەرگرتن لە قاپی خاوێن لەهەر کاتێکدا بێت ، وە بژاردەی شوشتن و وشککردنەوە بۆ ماوەی 60 خولەک ، لەگەڵ بە ئاودانێکی تەندروست بەهۆی بژاردەی ” شۆردنی تەندروست ” لە چەند بەرنامەیەکی دیاریکراو بوونی بەکتریا سنوردار دەکات ، وە ماوەی دوایین ئاودان زیاد دەکات وە پلەی گەرمیەکەی بۆ 70 پلەی سەدی بەرز دەکاتەوە .

چۆنیەتی ژیانمان بە تەنیا بە بوونی ئاسانکاریەکان بەندنییە ، بەڵکو پشت بە بژاردەکانمان دەبەستێت لە دیاریکردنی کاریگەرترین و بەنرخترینیان. ئەم کۆمەڵەیەی بەرهەمەکانی “سامسۆنگ ئەلیکترۆنیكس” لە ئامێری دیجیتاڵی ماڵەوە ، بەکارهێنەری هۆشیار سەرلێشێواو نابێت بەتایبەتی کە خواستی خۆی بە ئاسانی لە هەموو خاڵەکانی فرۆشتنی بەرهەمەکانی سامسۆنگ دا دەدۆزێتەوە ، لەوانە پێشانگا جۆراوجۆرەکانی و پێشانگاکانی بریکارە فەرمییەکان و و دابەشکارانی ڕێگەپێدراوی کۆمپانیا ، لە بازاڕە جۆراوجۆرەکاندا کە سامسۆنگ تێیدا کاردەکات ، کە بازاڕی عێراقی یەکێکە لە گرنگترینیان گرنگترینیان بازاڕە لە دەوڵەتی عێراقدا .


-کۆتایی-

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *