الأكثر مشاهدة

سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس وەبەرهێنان لە بازرگانی چیپی لۆژیکی زیاد دەکات تا بڕی 171 تریلیۆن وەنی کۆری تا ساڵی 2030

- سامسۆنگ وەبەرهێنان لە ئەنجامدانی توێژینەوەی پێشکەوتوو و دروستکردنی ناوچەیەکی نوێی بەرهەمهێنان زیاد دەکات بە بڕی 38 تریلیۆن وەنی کۆری -هێڵی نوێی بەرهەمهێنان لە پیۆنگتایک لە نیوەی دووەمی ساڵی 2022 تەواو دەبێت بۆ بەرهەمهێنانی بیرگەی ڕامی دینامیکی 14 نانۆمەتر و چیپی لۆژیکی 5 نانۆمەتر

بەغدا ، عێراق 6 حوزەیران 2021- کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان ، کە دابینکەری پێشەنگی تەکنەلۆژیای نیمچەگەیەنەری پێشکەوتووی جیهانە ، ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە وەبەرهێنان لە بازرگانی سیستەمی(LSI) زیاتر دەکات تا ساڵی 2030، کە کۆی گشتی بڕەکە دەگاتە 171 تریلیۆن وەنی کۆری ، بەئامانجی خێراکردنی ئەنجامدانی توێژینەوەکان لەسەر نوێترین تەکنەلۆژیای پیشەسازی نیمچەگەیەنەر و بنیاتنانی ناوچەیەکی نوێی بەرهەمهێنان .
پلانەکە گوزارشت لەزیادکردنی 38 تریلیۆن وەنی کۆری دەکات بۆ سەر بڕی پێشووی کە 133 تریلیۆن وەنی کۆری بوو ،کە ڕاگەیەندرا لەنیسانی 2019 دا ، بە شێوەیەک یارمەتی کۆمپانیاکە دەدات بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەکەی بۆ بوون بە پێشەنگی جیهان لە بواری چیپی لۆژیکی تا ساڵی 2030 . شایەنی باسە بۆ هەنگاونانی زیاتر بەرەو ئامانجەکەی، سامسۆنگ لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا لە نزیکەوە لەگەڵ چەندین کۆمپانیای دیزاینی نیمچەگەیەنەر و پیشەگەری پێکهاتە بچوکەکان و ئامێرەکان و هەروەها ئەکادیمییەکان کاری کردووە.
فراوانبوونی کار لەم بوارەدا لەلایەن سامسۆنگەوە یارمەتی تەواوی پیشەسازیە نوێیەکان دەدات لەسەر بنەمای تەکنەلۆژیای نەوەی داهاتوو کاربکەن وەک زیرەکی دەستکرد و نەوەی پێنجەم و ئۆتۆمبێلی بێ شۆفێر .


کۆمپانیاکە پێشتر دەستپێکردنی هێڵی نوێی بەرهەمهێنانی لە شاری پیۆنگتایکی کۆری ڕاگەیاندووە ، کە پێشبینی دەکرێت لە نیوەی دووەمی ساڵی 2022 تەواو بێت . ناوچە نوێیەکە ئامادەکراوە بە نوێترین تەکنەلۆژیاکانی (P3)بۆ بەرهەم هێنانی نیمچەگەیەنەر لە جۆری 14 و 5 نانۆمەتر ،لەسەر بنەمای تەکنەلۆژیای چاپکردن بە هەڵکەندنی تیشکی سەرو بنەوشەیی.
دکتۆر کینام کیم، جێگری سەرۆکی دەستەی کارگێڕی و سەرۆکی بەشی ئامێرەکان لە کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان ، ڕایگەیاند: “پیشەسازی نیمچەگەیەنەر بە ماوەیەکی گرنگدا دەڕوات، وە ئێستا کاتی ئەوە هاتووە پلانێک دابڕێژێت بۆ دانانی ستراتیژێک و دابینکردنی وەبەرهێنانی درێژخایەن. لەبارەی چالاکییەکانی یەکەکانی بیرگەوە کە سامسۆنگ پێگەی سەرکردایەتییە بێ ناکۆکییەکەی خۆی دەپارێزێت، ئێمە بەردەوام دەبین لە وەبەرهێنانی چالاک بۆ ئەوەی ڕۆڵی خۆمان لە پیشەسازیەکەدا بسەلمێنین”.
ناوچەی پیشەسازی پیۆنگتایک وەک یەکێک لە گەورەترین بەرهەمهێنەرانی نیمچەگەیەنەر لە جیهان، بەردەوام دەبێت لە کارکردن و وەک ناوەندی پێشەنگ بۆ داهێنانەکانی نەوەی داهاتوو خزمەت دەکات.

-کۆتایی-

کورتەیەک لە سەر کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان – سنووردار

کۆمپانیای سامسۆنگ بە یەکێک لە کۆمپانیا پێشەنگ و ئیلهام بەخشەکان دادەنرێت لە وێنەکردنی ئایندە بە بیرۆکە و تەکنەلۆژیای داهێنانە. و کۆمپانیای سامسۆنگ کار دەکات لە دووبارە داڕشتنەوەی جیهانی ئامێرەکانی تەلەفزیۆن و مۆبایلە هۆشمەندەکان و ئەو ئامێرانەی کە دەکرێن بە جەستەی مرۆڤەوە ، و تابلێت و ئامێری دیجیتاڵی ناوماڵ و سیستەمی تۆڕ و بیرگە و سیستەمی LSA و ڕووناکی LED. بۆ بەدەستهێنان و خوێندنەوەی نوێترین هەواڵەکان دەتوانن سەردانی ئەم بەستەرە بکەن : news.samsung.com

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *